لە عەفرین ٥ داگیرکەر کوژران

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین رایگەیاند کە ٥ چەتەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوژراون هەروەها سێ شەڕڤانیان شەهید بوون.

ڕاگەیەنراوی هیزەکانی ڕزگاری عەفرین بەم شێوەیەیە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی دووەمینی بەرخۆدانی عەفریندا تێکۆشانمان بە هیزەوە لەدژی داگیرکەران بەردەوامە. سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ١٢ و ١٣ حوزەیران لە هەرێمی عەفرین و دەوروبەری عەزاز هێرشێکی زەمینیان بۆسەر هێزەکانمان ئەنجامدا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا شەڕێکی سەخت لەنێوان هێزەکانمان و سوپای داگیرکەردا ڕوویدا. لە بەرانبەر هێرشی داگیرکەران، هێزەکانمان بە شێوەیەکی قاڕەمانانە وڵامیان دایەوە و هێرشەکانیان تێکشکاند. لە ئەنجامی شەڕدا ٥ چەتە کوژران و ٩ چەتەش بریندار بوون، ئۆتۆمبێڵێکیش تێکشکێنرا و زیان بەر ئۆتۆمبێڵێکی تریش کەوت و ٢ ماتۆرسکیلیش تێکشکێنران.

٣ شەڕڤانمان شەهید بوون

لەم هێرشە داگیرکەرەکا ٣ شەڕڤانمان دوای بەرخۆدانێکی بێوێنە تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون. هاوڕێکانمان ئاگر عەفرین، جوودی ڕۆستەم و یڵماز عەفرین، لە تێکۆشانی ئێمەدا لە بەرانبەر داگیرکەران و دواکەوتوویی هیچ کاتێک لە خەبات ساردنەبوونەوە و بە تۆڕەییەکی گەورەوە شەڕیان کرد و شەهید بوون. هەرسێ هاوڕێکانمان لە تێکۆشانی یەکێتی گەلان لەسەر بناغەی دیموکراسی کە لە هەرێمەکە بەڕێوەدەبرێت، بە دڵسۆزیەکی گەورەوە لەم تێکۆشانەدا گیانیان بەخت کرد. هاوڕێکانمان ئاگر عەفرین، جوودی ڕۆستەم و یڵماز عەفرین، بە هەستێکی گەورەوە ئەرک و بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ کرد.

بۆیە وەک هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایدەگەیەنین کە تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە و لێپرسینەوە لە داگیرکەران دەکەین. لە کەسایەتی هەرسێ هاوڕێماندا یادی هەموو شەهیدان بەڕێزەوە دەکەینەوە، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئەوان خانەوادەی شەهیدان و گەلەکەمان دەکەین."

ف.ق